هه‌ریه‌ك له‌ئێمه به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به‌توشبوون به‌نزگه‌ره وه‌كو مرۆڤێكی كامڵ، هه‌تا بگره له‌كۆرپه‌له‌شدا كه له‌سكی دایكیدایه له‌هه‌فته‌كانی كۆتاییدا نزگه‌ره هه‌ست پێده‌كرێت به‌وه‌ی، جوڵه‌ی كۆرپه‌له له‌سكی دایكی دووگیاندا هه‌ست پێده‌كرێت.
هۆكاری دروستبوونی نزگه‌ره له‌ڕووی زانستییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان گه‌ده‌و سورێنچكدا به‌شێك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت ( دایافرام ) ناوپه‌نچك، ئه‌و دیواره ده‌مارێكی تێدایه كه پێی ده‌وترێت ( ئیعاز )، كاتێك كه ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و ڕژێنه‌كانی گه‌ده زیاد له‌پێویست ده‌ڕژێ، به‌وه‌ش لوپی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ده هه‌سته‌وه‌ر ده‌بێ‌و گرژ ده‌بێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ماری ( ئیعاز ) به‌و ڕێژه‌یه پلانه‌كه‌ی تێكده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕژێنه‌كانی گه‌ده به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نزگه‌ره.
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌كاتی نزگه‌ره‌دا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه، كاتێك هه‌وا له‌گه‌رووه‌وه ده‌چێته ژووره‌وه‌و ده‌رچه‌ی گه‌روو داده‌خرێت، ده‌نگه‌كه دروست ده‌بێت.
چاره‌سه‌ره‌كه‌ی :
چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به‌خواردنه‌وه‌ی ئاو یاخود قووتدانی كه‌وچكێ شه‌كر یان بڕێك نان، پاشان خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێ ئاو یاخود ئه‌و كه‌سه مه‌شغوڵ بكه‌یت‌و له‌بیری به‌ریته‌وه، یان هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژێ بۆ ماوه‌ی ٣٠ چركه، ( هۆی چییه كاتێك ده‌ڵێین هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه چاك ده‌بێت)؟ بێگومان ئێمه باش ده‌زانین كه كاتێك هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵده‌مژین، سیه‌كانمان پڕ ده‌بێت له‌ئۆكسجین ( O2 )، به‌وه‌ش دیواری نێوان گه‌ده‌و سورێنچك ڕێكده‌بێته‌وه‌و په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ده‌ماری ( ئیعاز )، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات لوپی گه‌ده نه‌كرێته‌وه‌و په‌ستان بخرێته سه‌ر لوپی گه‌ده‌و نه‌هێڵێت ڕژێنه‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت، به‌وه‌ش نزگه‌ره‌كه نامێنێت.